اوت 15, 2009 at 8:57 ق.ظ. بیان دیدگاه

ئەو گەنجانەى بە عەقڵیەتى حیزب بیردەکەنەوە سەرقافڵەى گەندەڵکارانن !!!
شکار ئەحمەد

پێم خۆشە لە چەند دێڕێکى کورتدا گلەیى و ڕەخنەى خۆم ئاڕاستەى ئەو گەنج و لاو و هەرەزەکارانە بکەم کەحیزبە سیاسیەکانى کوردستانە حەیاتەکەى خۆمان هزر و عەقڵیەتیان لە ناو خۆیاندا قۆرخ کردوون و فکر شۆڕ و بیر شۆڕیان کردوون بە سەوز و زەرد و سور و سپى و قاوەیى و …هتد، بە جۆرێک کە ئەوانە تەنها بە جەستە و لاشە مۆرکى گەنجێتیان پێوە دیار ماوە و هیچى تر نا. زۆر بە داخ و ئەستەم کە لە کاتى هەڵبژاراکان فڕکان فڕکان و هاتو چۆ و ئەمسەر و ئەوسەر و فێڵ و غەشى گەنج و لاوگەلێک دەبینم کە تاسەر ئێسقان بە حیزبى کراوون و ئیتر حیزب باوک و گەورە و خاوەن و مەرجەعیانە و ئەوانیش جگە لە بەنییەک و بەردەستێک شتێکى تر نین.

هەر ئەم گەنجانەش کە حیزبەکان گەورە و گەورەتر لەخۆیان دەکەن و فاکتەرى هەرە سەرەکی و هەرە بنەڕەتین بۆ گەیشتنى حیزب بە لوتکەى دەسەڵات بوون بە خاوەنى کۆى بەرژەوەندیەکان و بوون بە سەردار لە هەموو بوارەکانى ژیان و پەیوەند بە کۆمەڵگا و ئەو تاکە خێر لە خۆ نەدیوانەى لە ناو ئەم کۆمەڵگایەدا بوونیان هەیە. لە سەرئەنجامیشدا چەند بەساڵاچوو و هزر پیرێکى لێوانلێو لە گەندەڵى و خوێنمژ و چەوسێنەرى هاوشێوەى جڕ و جانەوەر و دەعبا هەیە، هێدى هێدى بێویژدان و نا ئینسانانە هەڵى دەلووشن و لە ناو کۆشک و ڤێلاکانیاندا کەڵەکەى دەکەن، گەنجەکانیش دواى مانوو بوونێکى زۆر سفر بەدەت دەمێنێنەوە و بە دۆڕاوى لە هاوکێشەکان دێنە دەرێ !!!.

ئەوەى کە یاتر و زیاتر دڵگرانم دەکات و ئازارم دەداتئەوەیە کە هێشتا ئەو گەنجانە بەوپەڕى لەخۆبوردوویى و قەناعەتەوە ئامادەیى تەواویان هەیە بۆ جێبەجێکردن و رَایکردنى ئەو کار و فەرمانانەى کە لە لایەن بیر تەسکەکانى ئەو حیزبانە پێیان دەسپێرن و بە گیانێکى فیداکارانە تەواو ئامادەن سەختى و ناڕاحەتیان بۆ بچێژن!َ!! ئەمە لەکاتێکدایە کە وەک و انگى چواردە ڕوون و دیارە کە گەنج و لاوەکانیان کردووە بە پاشکۆ و پەراوێزێیان خستوون و تەنها بۆ بەرژەوەندى تایبەتى و سەرکەوتنى خۆیان لە هەندێ کات بەکاریان دەهێنن!!!
هۆ گەنجان و خزمەتچى حیزبەکان ئەو هەموو خۆشەویستى و فیداکاریەى ئێوە بۆ حیزبەکانتان چیەو لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟! ئاخۆ حیزبەکانتان لەبەرامبەردا چى پێشکەش بە ئێوە کردووە؟!
هۆ گەنجو لاوانى بە حیزب کراو ئێوە پێم بڵێن کام لە ئێوە بووە بە بەرپرسێک لەم ووڵاتە و پۆستێکى لە پۆستەکانى ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەى ئێستاى وەرگرتووە کە هەر ئێوە بەرهەم هێنەر و پا قایمکەرى بوون؟!
لە دوایدا بە ئەسەفەوە بەو بەناو گەنج و و جەستە گەنج و بە هزر پیر و بە حیزیبکراوەکن بڵێم ئێوەن تاونباى یەکەم لە ئاست ئەم نەهامەتى و گەندەڵى و ڕەشبینى و ئایندە لێڵیەى کە ڕووى کردۆتە خورت و ژن و مندالڕ و پیر و گەورە و بچوکى ئەم مەملەکەتە وێران و بە قوڕ گیراوە!.  shkar_qaladzaey@yahoo.com

وەرن بـا خۆمان بکوژین !!
داستان خەمناک

(ئەمەى سەرەو قسەیەکى زاتى خۆمەو تا ئەم بارە ناهەموارەى کە ئەمڕۆ گەنجى تێکەوتوەوە بەلایەکى باشدا نەکەوێت هەرگیز لێى پەشیمان نیم !!).
بەڵام پێویستە بەرلەوەى ئەم ڕستەیەى سەرەوە بەتەواوى لێک بدەینەوە لێکدانەوەکانمان چڕ بکەینەوە سەر تاکە وشەیەکى ئەم ڕستەیە کە ئەویش وشەى (خۆکوشتن)ە
خۆکوشتن لە لایەن زۆرێک لە ڕۆشنبیران و بیرمەندانى جیهانەوە قسەو لێکۆڵینەوەى جیا جیاى لێکراوە هەڵبەت هەرکەسەو لە ڕەهەندى بیرکردنەوەى خۆیەوە تێڕوانینى هەیە بۆ ئەم وشەیە.. بەڵام لێرەدا بەکارهێنانى ئەم وشەیە لە بێ هیواى گەنجى ئەمڕۆوە هاتووە … بەڵام لەگەڵ ئەمڕۆدا ئەڵێى چى هەموو هیواکانى گەنج بە بێ هیواى کۆتاى دێت . بۆیە ئەتوانین کاتێک باسى (خۆکوشتن) ئەکەین باسى( هیواى ژیان)بکەین چونکە هەمیشە ئەوانەى خۆیان دەکوژن لە ئەنجامى مردن و لە بارچونى هیواکانیانەوە دەگەنە ئەو بڕیارە کە ئێمە تا ئێستاش بە بێ هیواى ناوى دەبەین و بە کارێکى قێزەونى دەزانین . من ناڵێم گەنجینە خۆتان بکوژن بە ماناى خۆ لە ناوبردن و بە جێهێشتنى ژیان…نەخێر ….

بەڵام لە مڕۆدا زۆرن ئەو هەڵوێست و هۆکارانەى کە گەنجى تیا بێ هیوا دەبێت کە دەتوانین بیانکەین بە چەند بەشێکەوە لەوانە …
1-هەڵوێستە ناشرینەکانى حکومەتى بێ بەڵێن و نادیموکراسى: بەناشکورى نەبێت زۆرن ئەوهەڵوێستانەى کە ئەمڕۆ لە لایەن حکەمەتەوە بەرامبەر خەڵکى ئەکرێن.زیندوترینشیان بەڵێنە درۆکانە کە ئەبێتە هۆى بێزاری و لاى هەمووانیش ئاشکرایە زۆرجار خۆکوشتن لە ئەنجامى بێزارییەوە سەر هەڵئەدا.کە بەبڕواى من خۆکوشتن زۆر باشترە چاوەڕوانى بەڵنێک کە دڵنیابیت نابرێتە سەر ئەمەو پێشێل کردنى ماف و ئازادى هەتاکێکى کۆمەڵ جارێکى وات لێدەکات هیچ هیوایەکت بە دەستەڵاتەکەت نەبێت وەک لە سەریشەوە باسمان کرد بیرى خۆکوشتن لە بێ هیواییەوە سەر هەڵئەدا ….

حکومەتى ئەمڕۆ و دەستەڵاتەکەى تا ئێشتا نەیتوانیوە بیر لەو ڕێژە زۆرەى خۆکوشتنى گەنجان بکاتەوە ئیتر نازانم حەزئەکات گەنج نەمێنێت یان لێى بێ ئاگایە ئەمە لەکاتێکدا بانگەشەى خزمەت کردن بەلاوان و گەنجانى کردۆتە یەکێک لە ئامانجە هەرە گرنگەکانى کە ئەمڕۆ چەندین ڕێکخراو دامەزراوەى حکومى و حزبى هەن لە سەربنەماى خزمەتکردن بەلاوان و گەنجان کاردەکەن بەڵام نازانم ئەم خزمەتە بریتىیە لە چەند چالاکیەکى سنوردار بۆ گەنج یان ئەبێت لە هەموو لایەنەکانى گەنج بکۆڵێتەوە ئەم هەموو ڕیکلام و نوسراوانەى سەنتەر و ناوەندە ڕێکخراوەییەکان کەى دێنە زمان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى گەنج و لاو
باشە ئێوەى حکومەت بە خۆشتان و سەرجەم ڕێکخراوەکانتانەوە کار و پڕۆژەتان چیە بۆ کەمکردنەوەى ڕێژەى خۆکوشتنى لاوان و گەنجان ،بۆچى ئەم هەموو گەنجە هەروا بەساناى لە ناوبچن و لەکاتێکدا ڕەنگە زۆربەیان کێشەکانیان ئاسان بێت و بەڵام عەقڵێتى گەنجى ئەیان گەێنێتە ئەو بڕیارەى خۆیان بکوژن …

بەسە ئیتر قۆرخ کردنى ڕاگەیاندنەکان بۆ بانگەشەى کار و خزمەت گوزارییەکانتان بڕۆن ئاوڕ لەو هەموو گەنجە بدنەوە کە ڕۆژانە بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ بە دەستى ئێوە تیرۆر ئەکڕێن .
لۆمەى گەنج مەکەن کە خەمساردن بەرامبەر پڕۆسە جارە نوس سازەکانى کوردستان .. بەڵکو بە دواى ئەو هۆکارانەدا بگەڕێن کە واى لە گەنج کردووە نەیەن بە دواى هیچ داواکارییەکى حکومەتەوە …
هەمیشە گەنج بە عەسکەرى شەقى موستەشار و کاربەدەستەکانى بەعسى ڕوخاو مەترسێنن و لێگەڕێن با ئەو ڕابردووە ناخۆشانە تێپەڕن .. چونکە هەندێ هەڵوێستى ئەمڕۆى ئێوەش وا لە دەستەڵاتى داهاتوو دەکات بە نمونە بتان هێننەوە بۆ ترساندن و کەپت کردنى خەڵکى.

ناڵێین سەرسام مەبن بە ڕابردووى خۆتان و شانازى پێوەمەکەن بەڵام بیر لە خوڵقاندنى ئایندەیەکى جوان و پڕماناش بکەنەوە بۆ گەنج چونکە هەمیشە خۆشتان ئەڵێن ئایندەى وڵات گەنجان و لاوانن.
دواجاریش وەک هەموو جارێک لاوان و گەنجان وە ئاگادێنمەوە ئەڵێم :- ئێوەش بگەڕێن بزانن کامە ڕێگە باشترین شێوەیە بۆ سەندنى مافەکانتان و هەوڵ بدەن بەتواناو لێهاتووى بوونى خۆتان بسەلمێنن … بە دەستەڵات بڵێن ئەگەر بێت و داواکانمان جێ بەجێ نەکەن ئەوا بەکوشتنى خۆمان وڵات بێ ئایندە ئەکەین .ئەمەش ئەوەناگەێنى ئێمەى گەنج خەمى ئایندەى وڵاتمان نەبێت .بەڵکو ئەزانین بەم شێوەیەى کە ئەمڕۆ گەنجى تێدایە ژیان ناگوزەرێت و ڕۆژێک لە داخى بێ ئایندەى ئەمرین یان خۆمان ئەکوژین .جارێکى تریش ئەڵێم: ئەگەر داواکانمان جێ بەجێ نەکەن لە سەرسنگم بە گەورەى ئەنووسم گەنجان و لاوان لە داخى دەستەڵات (وەرن با خۆمان بکوژین)

پێشتر باسى خۆکوشتن و هۆکارەکانیمان کرد کە یەکێک لەوانەمان بە هەڵوێستى حوکومەت دانا بەرامبەر بە خەڵکى دواتر چەند ڕونکردنەوەیەکمان دا لە بارەى هەڵوێستە نا پەسەندەکانى حوکومەت و دەستەڵات لە بەشى ئەمجارەدا باسى لایەنێکى ترى بێ هیواى گەنج ئەکەین کەوەک وتیشمان خۆکوشتن لە بێ هیواییەوە سەر هەڵدەکرێ و واتە تۆ کاتێک توشى بێ هیواى دەبیت بەهەر هۆیەکەوە بێت ڕەنگە زۆرجار بیرى خۆکوشتن بێت بە مێشکتا و تاکە دەروازە کە هەبێت بۆئەوەى لێوەى دەرباز بین (خۆکوشتن)ە.دووەم هۆکار لە هۆکارەکانى خۆکوشتن ژیانى کۆمەڵایەتى گەنجە لە مڕۆدا کە ئەمیش زۆر جار بێ هیواى لە دوایە
ژیانى کۆمەڵاتى :- ئەتوانین ناوى بنێین ژانێکى سەپێنراو واتە بێ ویستى خۆتە وە بە فەرزیش دەزانرێت تاکەنى کۆمەڵ بە تایبەت گەنج چۆکى دابەن لەو یاساو ڕێسایانەى دەرنەچن کە بۆت دادەنێ .. بەڵام دەبنین گەنجى ئەمڕۆ بەو پێیەى دەرگاى بەڕوى سارستانیەتى ئەورپا و ڕۆژئاوادا دەکرێتەوە ناتوانێ بەپێى پێویست پا بەندى تەواوى ژیانى کۆمەڵایەتى بێت . زۆرجا لێى یاخى دەبێت …هەندێ لایەنى کۆوڵایەتى لە مڕۆدا بۆ میللەتى ڕۆژهەڵات بە گشتى بۆتە مۆتەکەیەک و دەستى ناوەتە بینى پێشکەتنەکان و کۆسپ و تەگەرەیە لە بەردەم بەرەو پێش چون و ڕۆشتن بەرەو دنیاى نوێ واتە (ڕۆژئاوا)وە زۆرجاریش پابەندبوون بە هەندێک ڕەوشت و نەرێتەکانى کۆمەڵگەوە بە ستنەوەى مرۆڤە و تێیدا قەیدێک لە کۆنە پەرستى ئەکرێتە دەست قاچى مرۆڤ.

من ناڵێم ڕۆژئاوا بێ کێشەیە لەو لایەنەوە بەڵام بیریشتان نەچێت ئەوان دەستیان لە زۆرشتى ۆیان هەڵگرتووە بۆ ئەوەى بگەنە ئەو پێشکەوتنەى کە ئەمڕۆ ئەیبنین ..بە بۆچونى من پێشکەوتن مەحاڵە بێ بەخشینى هەندێ خو ڕەوشتى کۆمەڵایەتى کە تێیدا هەست بە جۆرێ لە بەستنەوە و کۆیلە کردن بکرێت چونکە مرۆڤ بۆ ئەوەى پێش بکەوێت پێویستە ئازاد بێت تا بتوانێ بگاتە ئەوەى ئەیەوێت ..خو ڕوشتە کۆمەڵایەتیەکان زۆر بەیان بۆ سەردەمێکى تایبەتى بەکارهاتوون و لە ئێستادا هیچ سود و گرنگیەکى نى یە بەڵکو زیان و داماریشى لە دوایە. هەبۆ نمونە گەنجێک کاتێک بیر لەوەدەکاتەوە ژیانى هاوسەرى پێکەوە بنێت ئەبێ دەست بەجێ بزانێت نابێت لە ڕیگەى خۆشەویستیەوە بێ ئەمە لەکاتێکدا زۆربەى کوڕان و کچانى ئەمڕۆ واتە (کچان و کوڕانى تازەگەرى خواز )بڕوایان وایە کە ئەوکەسەى لە گەڵیدا ئەچنە ژیانى هاوسەرییەوە پێویستە پێشتر بیناسن و هەڵسەنگاندیان هەبێت بۆى .. لە ئەنجامى ئەم دووجەمسەرە جیاوازەى کۆمەڵگا و تازەىگەرى (مۆدێرن)دنیایەکێشە و بەر یەک کەوتنى جیاواز ڕووئەدات و جارێکى گەنجان و لاوان توشى بێ هیواى و خۆکوشتن ئەکات ..

کۆڵگاى کوردى خاوەنى کۆمەڵێ کلتور عادەتى ڕۆژهەڵاتیە کە هێندەى ئەو بەڕاستى گرتویەتى بڕواناکەم هیچ میللەتێکى ترى ڕۆژهەڵات وا گرتبێتى گرنگترینشیان دین واتە( ئایین) دەبینین ئاینەکان بەگشتى و ئیسلام بەتایبەت هەندێ مۆرک و شقڵى هەیە کە خودى عەربیش شانازى پێوەئەکات و بە دینى خۆى دەزانێت بەڵام کورد هێندە بە ڕاستى گرتویەتى پابەندە پێوەى هێندە عەرەب پێوەى سەرقاڵ نىیە ..کە نوڵوڵى ناکرێن ئاین خاونى کۆمەڵێ ڕێسایە کە لەگەڵ ئەمرۆدا ناگونجێ پابەند بوون پێوەى دەبێتە هۆى دواکەتن لە دنیاى نوێ … گەنجان لاوانى ئەمڕۆ ئارەزو ئەکەن و هەوڵیشیان بۆ داوە کۆمەڵێ شورش لە بەرامبەر هەندێ خو ڕەشتى کۆمەڵایەتیدا بەرپا بکەن .. ئەمە لە کاتێکدا کەسانێک هێندە پابەندن پێوەى دەستکارى کردن و هەوڵدان بۆ گۆڕانکارى کردن تێیدا بە(کفر و ناشوکرى)دەزانن بێ ئەوەى ئەوکەسە خۆى بیربکاتەوە ئاخ سود و قازانجى ئەو شتەچیە کە ئەم هێندە لاى پیرۆزە و دەستکارى کردنى بە هەڵە دەزانێت . ئەمانە بەشێکى کەمن لەو شتە تەقلیدیانەى کۆمەڵگا کە گەنج و لاوى ئەمڕۆى تیا بێ هیوا دەبێت و بیرى خۆکوشتن دێت بە مێشکیاندا … بۆیە لێرەوە ئەلێم (لاوان وەرن شۆڕشێک بەرپا بکەین دژى هەموو عەقڵێکى کۆنە پەرستى و تاریکى هزر ..وەرن با بکەوینە تێشکاندنى ئەو سنورانەى کە ناهێڵن ئاسۆى بیرمان فراوان کەین و دنیایەک دروست کەین پڕ بێت لەتازەگەرى)

نە گۆڕان
توانا رەسول

زیاتر لە پانزە ساڵە من هەر چاوەڕێى گۆڕانم وا بزانم کە نیبینم ئەمرم، بە ڕاستى تووشى نەخۆشى نە فسى بووم لە بەر نەگۆڕان، لەم ووڵاتى سەیرە 15 ساڵ تەمەنێکە لە هەموو ڕوویەکەوە باس دەکەم، ساڵى 1991 کە هەستم ئەکرد تەواو ئەتوانم کە شتەکان وەک خۆى یەکەم شت کە ئەم ویست بگۆڕێت ئەو کەسانە کە لە کاتى ڕژێمى بەعسدا هەموو شتێک بن ، زوڵمیان لە خەڵکى ئەم شارە ئەکرد هیچ دەسەڵاتێکیان نەمێنێ، بەڵام پێچەوانەکەى هەیە، ئەوەى کە من هەوڵم بۆ ئەدا و هەزاران خەڵکى تێکۆشەر گیانى خۆیان لە پێناو دا بەخت کرد بێنە دى، سەد حەیف کە نەک هەر نەهتنە دى بگرە بە پێچەوانەوە هیچ شتێک نەگۆڕا و خوێنى ئەو گەنجە جوانەش بەهەدەر چوو شەرمە زارم لە بەردەمى کەسوکارى ئەو تێکۆشەرانەدا ئەم نوسینە ئەنوسم، بە هەرحالڕ بەڵام ئەمانە هەموو ڕاستین لەگەڵمان ئەژین، کە من بەش بەحاڵى خۆم شەرم ئەکەم هەم بڕوا بکەن نامەوێت برینى کەسوکارى ئەو تێکۆشەرانەى خۆى بکەم، ئەوەى کە من ئەمەوێت باسى بکەم ئەوەیە کە لە پاش 15 سالڕ هەر هەمان بێکارەبایى و هەمان بێئاوى و کێشەى نیشتەجێبوون وەک خۆى وایەن تەنانەت هەموو ئەو سیاسیانەن کە ئەو کاتە هەڵدەستان بە شەڕى ناوخۆ و ماڵى ئەم هاونیشتیمانانەیان تاڵان ئەکرد، هەمان ئەو کەسانەن کە ئەیان ووت ئەمڕۆى کوردستان تاکە نمونەى دیموکراتیە لە ناوچەى خۆرهەڵاتى ناوەڕاستدا، شەرم ئەم گرێت کە ئەیان ووت بەڵێ کەم و کوڕى هەیە و بەڵام لێتان ناشارینەوە ئێمە هاتوینەتە سەر ووڵاتێکى وێرانە چەند جۆر حەسارمان لەسەرە ناتوانین هەروا بە ئاسانى ئەم کێشانە چارە سەر بکەین، حوکمەتى ئەو کاتەیان ناونا حکومەتى ساوا، هەتا ئێستا هەر پێى نەگرتووە، کە شەرم ئەمگرێت ئەم شتانە دێتەوە بیر، بیر ئەکەمەوە هەموو شتەکان ەگۆڕن هەتا ئەندامە بچووکەکانى نا حیزبەکەش هەر هەمان ئەو کەسانەن،

بەڵام ئەوەى کە گۆِراوە پلە و پارەکانیان و ژنەکانیان و سەیارەکانیسان گۆڕاوە تۆزێکیش خانووەکانیان گەورە کردووە، چونکە جێگەیان نابێتەوە ئەمە ڕاستە، چونکە کار وابڕوات ژنى تریشیان ئەبێت، خوا ڕەحم بکات لە هەمووى سەیرتر ئەوەیە کە ئەم سەرکردانە هیچ شتێک ناکاتە ئەوەى کە واز بهێنن و هەتا هەندێکیان تووشە ئفلیجیش هاتوون هەر واز ناهێنن، ئەوەندە تەمەنیان لەسەرەوەیە لە هەموو ڕوویەکەوە پێویستیان بە پشووە، بەڵام هەتا شتێک نەکەن بۆ کورد ناسرەون، نازانم کام شت گۆڕٍاوە لە بەرژەوەندى هەموو خەڵک بێت، ئەم هەموو کۆمپانیایە یان ئەم هەموو تەلەفزویۆنە و ڕادێو جەریدەیە کە دامەزراون ئەمە دەلالاتلى ئەوەن کە ووڵاتێکە ئەوەندە دیموکراتینن چونکە ئەمانە هەمووى دەزگاى سەربەخۆن بوونەتە فەحسکەرى کارەکانى حوکمەت و لایەنە سیاسیەکان ، سەیرە لە دواى ڕووخانىە ڕژێمەوە زۆرترین پارە هەیە نازانم کەچى هەموو شتێک بۆ بێلایەن هەر وەکوو خۆى وایە، ئەوەى کە لەگەلڕ خۆیانە گوزارشتیان زۆر باشە لە هەموو ڕوویەکەوە بەڕاستى کەلتورێکى ئەوندە بۆگەنیان هێناوە کە شەرم لە خۆم ئەکەم کە سەیرى ڕابردووى 15 سالڕ لەمەو پێشى خۆمان دەکەم ئەو شەرە ناوخۆ جوانەى کە کردیان ئەوەى کە قەت نەمبینیبوو لە تەواوى شەرە ناوخۆکان هەموو جیهان کار گەیشتە ئەوەى کە هەرکەسێک لە کاتى دەنگاندا بیان زانیایە کە دەنگى بەلایەنى بەرامبەر داوە ماڵیان داگیر دەکرد یان ماڵێکى چەند سەر خێزانیان ئەکردە سەریان ئەبوایە لەگەڵیان بژیانایە، ئەمەیان جوانترین کەلتوورى حوکم کردنى خۆماڵى بوو ئێستاش هەر وەک ئەو کاتە گەورەترین کێشەى خەڵکى ئەم شارە ئەوەیە کە کارەبا نیە و نیشتەجێبوون وەک خۆى ماوە کێشەى سووتەمەنى هەمان کێشەیە ئەوە باسى خزمەت گوزارى مەکە چونکە بوینە ئەوروپا و دوبەى بێچاوێنى بین خوایە بە هیواى بێهیواکەى تر.

چۆن دەتوانین هەنگاو بنێین؟
جەلال هۆرێنى

ئەمە پرسیارێکە وەڵامەکەى لاى هەمووانە، هەریەکەو بەجۆرێک وەڵام دەداتەوە بۆچوونەکان جیاوازیان تێدایە، بەڵام لەو هەموو دەربڕینانە چەندیان دەچنە بوارى کارکردنەوە؟ ئەمە جەوهەرى مەسەلەکەیە هەموومان قسە دەکەین بەڵام هەموو تواناى جێبەجێکردنمان نیە، پێدەچێت هەندێکمان هەر بۆ خۆ دەرخستن هەندێ قسە بکەن کە سبەینێ بتوانن بڵێن ئێمەش ئەو کارەمان کردووە، چى لەسەر تاکەکانى کۆلگەى کوردیە بۆئەوەى بتوانن هەنگاوەکان بەشێوەیەکى کاراو مۆدێرانانە بنێن؟ ئایا دەکرێت ئێستا دەست لە هەندێ مەسەلەى جەوهەرى هەیە نەدرێت، چین ئەوانەى دەبنە ڕێگر لەبەردەم کارکردنمان بۆ ئەوەى هەنگاو نەنێن؟بۆ وەڵام دانەوەى ئەم پرسیارانە پێویستە خۆمان ماندوو بکەین وە کار لەسەر گۆڕینى ئەقڵیەتى مرۆڤەکان بکەین وە دەبێت ئەو ململانێ ناشەریفانەى لە نێوانماندایە لایبەرین نەک بەشێوەیەکى زارەکى، بەڵکو بە کردار، ئەمڕۆ میللەتى کورد پێویستیەکى زۆرى بە بیرکردنەوە هەیە، بیرکردنەوە لەڕابردوو نەک وە بیرکردنەوە لە ئایندە.

بیربکەینەوە بۆ ئەوەى هەڵەکانى مێژوو دووبارە نەبێتەوە جارێکى دیکە کەس خاوەنمان نەبێت خۆمان بتوانین بیر لەسەر چارەنووسى خۆمان بکەینەوە، بیربکەینەوە بۆ ئەوەى گەنجانمان چۆن پەروەردە بکەین کەلە ئایندەدا کە لە ئایندەدا حوکمڕانى ئەم میللەتە بکەن و لە دواى خۆیان نەوەیەکى شارەزاو پسپۆر دروست بکەن، بیربکەینەوە لە ئایندەدا چۆن مامەڵە لەگەڵ دەوروبەرمان بکەین و رەفتارى سیاسى و ئابووریمان چۆن دەبێت وە چۆن دەتوانین سەرکەوتنن بەدەست بهێنین کە خۆمان خاوەنى خۆمان بین جارێًکى دیکە نەکەوینە ژێر چەپۆکى داگیرکەران، وە چۆن هەنگاو بهاویژین کە گۆڕانگارى لە بنچینەى پەروەردەى بیرکردنەوەى مرۆڤەکانى ئەم کۆمەلگا بکەین کە تا ئێستا خاوەنى زانایەک یان پرۆفیسۆرێک نین کە لە ئاستى جیهاندا ناسراو بن وە دەبێت دەست نیشانى گرفتەکانى خۆمان بکەین و ڕەخنە لە خۆشمان بگرین لە ئاست کەمو کورتیەکانمان. کیچن ئەوانەى دەبنە ڕێگر لەبەردەم هەنگاوەکانمان ئایا دەسەڵاتە یان خودى خۆمان، ئەگەر دەسەڵاتە چۆن دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە بکەین، بۆیە حاڵەتى توند و تیژى هیچ لەمەسەلەکان ناگۆڕێت جگە لەدروست کردنى گرووپ و دەستە کۆمەڵەکان بۆئەوەى بتوانن نوێنەرایەتى خۆیان بکەن و داواى مافە سرووشتیەکانیان بکەن مەبەست لە گردبوونەوەى کۆمەڵیەکە بۆ کارێکى گرنگ و چارەنوسساز کە سوودى بۆ گشتى هەبێت نەک بۆ تاکە کەسێک، بۆیە دەبێت هەموومان بەرپرسیار بین لەبەردەم کۆمەڵگاو هەنگاوەکانمان لەبەرژەوەندى تایبەتى نەبێت بەڵکو لەپێناو خزمەتکردن بە مرۆڤایەتى بێت بتوانین زاڵ بین بەسەر گرفتەکانى کۆمەڵگاو هەنگاوى جوان و سودمەند بهاویژین لەپێناویدا. jalalhoreeny@yahoo.com
———-
بابەتی لاپەڕە چواری ژمارە ٢٨ کانوونی دووه‌م ٢٠٠٨

Entry filed under: Uncategorized. Tags: .

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


گاه‌شمار

اوت 2009
M T W T F S S
     
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

Most Recent Posts


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: