اوت 15, 2009 at 9:02 ق.ظ. بیان دیدگاه

فەرمان لە من فەرمانە

ئیرۆ تەل عەزیز و سیبا شێخ خدرى نقوم بویە لەخوێن و ژانە
کورد قرانە،کورد قرانە
کەلەسەرێن کوردێن مەبوو دناڵاندن لە عسمانا

ئەوەى هێزە تاریکپەرستەکانى چاخى بەردینى عەرەب فاشیزم لە دژى گەلى ئێمە بەڕێوەى دەبات کاردانەوەیەکى هەنوکەى و پرۆسەیەکى چەند مانگى و چەند ساڵى نیە ،ئەوە پرۆسەکەیە لەو ڕۆژەوە بەڕێوەى ئەکات سوارە عەرەبەکان بەناوى ئیسلامەوە دەروازەکانى وڵاتەکەى ئێمەیان دایانە بەر مەنجەنیق و دینى خۆیان بەزۆر هێناو بەسەر ئێمەو گەلانى تریان سەپان ئەوان بەڕاستى جیهاد دەکەن، لە پێناو ئەلاتەکەى قورەیش و عەرەباندنى هەرچى زوترە لە خاک و ئاوى گەلانى تر.ئەوان بێ چاو ڕوو ،بێ ئابڕوانە جیهادى خۆیان درێژە پێدەدەن لە دژى ژن و مناڵ و پەککەوتەوە و سڤیلى کورد.ئەوان شەڕى ئیبادەى گەلەکەمان دەکەن و سەرکردە بێخەمەکانى ئێمەش لە بەغداى خوێن و شەرمەزارى خەریکى سوڵح و ئاشتەواین بۆ یەک خستنەوەى ئەو عەرەبە داخ لە دڵانەى کە لێیان غافڵ بین کافرمان دەکەن و و خوێنمان حەڵا ڵ دەکەن.

ئەوان زیرەکن ،لەسەر دوو ئاستدا شەڕمان لەگەڵ دەکەن .حیزبى ئیسلامى وە بەناو میانەڕۆوە ئیسلامیە محمەدیەکان لەو عیراقە کاول بوو و نوێیە و کۆنەدا هەموو داواکاریەکانیان لە گۆرینى دەستور وە دژایەتى کردنى مالکى دا لەسەر کورد وە لە دژى کورد .قاعیدە و وەسەلیفە تاریک پەرستەکانیش بەتی ئێن تى و بە بارهەڵگرى پڕلەتەقەمەنى پاکتاوى ڕەگەزیمان دەکەن.
هۆ خوا پەرەستە کوردە موسوڵمانەکان ،ئێوە دەکوژرێن بە ناوى هەمان ئەو اللە یەى کە ئێوە دەیپەرستن .
دەى ئەگەر ئەو اللەیە بەرییە لەوشەڕە وە دژى ئەو شەڕەیە وە ئاگادارە با یەک پارچە کردارێێ هەبێ ،بە بیانکات بەمەیمون وە بەراز ،با یەک ئایەتمان پیشان بدات کە ئەو دژى ئەو پاکتاوى ڕەگەزییە .ئەگەر نا دەبێت پێناسەى خۆمان بۆ اللە بگۆرین، خوداپەرست بین ،بەڵام اللات پەرەست نا.ئەى ئەى ناڵێن ئیسلام ڕەحمەتە ؟ئەى کوا ئەو ڕەحمەتەى بۆ کەى هەڵگرتوە؟هەى ملشۆرە بێ ئەخلاقە تاریک پەرستەکان ، ئێوە شەرشى ژن و مانداڵ و پیر و پەککەوتەى کورد دەکەن ؟دین و ئەخلاقیشمان پێدەفرۆشن؟

بەڵێن بێ لەو ڕوەوە شەو ڕۆژ لەیەکتر گرێ بدەینەوە،بۆ ئەوەى کەڵبە ڕەش و ناشرینەکانتان بخەینە ڕوو . تا خەڵک بتان بینێ، ئێوە ئەو ڕاستیەن کەسەدان ساڵە هەن وە ئەنفالى ڕەش و ڕووتى ئەو میللەتە دەکەن
چیتر خەڵک ئەو دینەتان لێ وەر ناگرێ کە تەنها ڕق و قینتان پێیە بۆ خەڵک.تەنیا مردن .
حاشا ئێوە نە مرۆڤن و نە ڕەحمەتیشن.هەر کلتورى ئێوەشە هەڵگرى جیناتەکانى ئەنفالە،هەر کتێبى پیرۆزى ئێوەیە ئەنفالى غەیرە دینان دەکات. پێمبڵێن چ کتێبى تر هەیە لەسەر ئەو عاردە بڵێ بڕۆن ئاوا بلێ چاو و ڕوو بڵێ:
-واقتلوهم حیپ پقفتموهم،
قاتلو الژین یقاتلونکم من الکفار ولیجدوا فیکم غلڤە.
– واعدو لهم ما اسگعتم من قوە و من رباە الخیل ترهبون به عدو الله و عدوکم.
پێم بڵێن ئەو قەتل و قیتالە لە چ کتێبێکى ئاسمانى زەمینى دا هەیە دژى نەیاران؟

ئەو فەلسەفە تاریکەیە دوێنێ ئێوارە 1552007 ئێزیدیاتى غەرقى خوێن کرد.ئەو فەلسەفە 182 هەزار ڕۆحى ئێمەى دوریەوە.ئەو فەلسەفەیە ژەهرى باراندە سەر هەڵەبجە.هەر ئەو فەلسەفەیەش 11 سێپتەمبەر دروست دەکات بۆ لەخشتە بردنى هەژارى کورد.جیاوازى ئەوانە لە پلەیە نەک لە جۆر. لە بابەتێکى پێشترمدا ڕەخنەیەکى نەرم و نیانم لەسەر تەلەفیزیۆنەکانى یەکگرتوو و کۆمەڵى ئیسلامى نوسیبوو. لە کوردستان نێت بڵاو بویەوە .دواى یەک ڕۆَژ ئیمەیڵم بۆ هات و دەیانەوێت تۆڵەم لێبکەنەوە .کۆپى نامەکەشیان لێرەدا بڵاو دەکەمەوە ،بۆ ئەوەى ڕق و قینى ئەو تاریک پەرستانەتان بۆ دەربکەوێت.
ئێزیدیەکان ،هەموومان کوردین. هەموشمان موسوڵمان،هەموشمان کرستیا ،کێشەى ئێمە کێشە نەتەوەیە نەک دین.

بۆ ئێمە فەرق ناکات ،موسوڵمانێتى ئێمە جیاوازە لەگەڵ هى عەرەبە شۆفێنیە تاریک پەرستەکان.بێجگە لە هەندێ خۆفرۆشى عەرەبهێن بۆ کوردستانى ئازیزى داگیرکراومان. ئەوەندەش دەڵێم: دەبوایە سەرۆکى کوردستان یەکسەر لەبەغداوە گەڕابایەوە کوردستان و وازى لەو سوڵح و موساڵەحەیەى ئەو بەرەرى دژ بە کوردە هێنابایە. دەبوایە لەمێژبووایە ئەو ناوچە دابڕاوانەمان بگێڕابانەوە سەر هەرێم. بەڵام ئاخ و سەد ئاخ ساویلکە و تێنەگەیشتووین و دوژمنان نا ناسین.ئەوەیە هەڕەشەى تاریکپەرستەکان:

هەڵسەنگاندنى ئەمڕۆ لە دیدى پەندەکانى پیرەمێردى نەمرەوە

مەریوان سەڵاح حیلمى

پیرەمێردى نەمر وەکو لە وەسێتنامەکەا باسى دەکات و دەڵێت: بەخوێندەواریەکى کەم لە سڵیمانى دەرچووم و چووم بۆ ئەستەمبوولڕ، بەڵام خوێندنێکى بەرزم لەگەلڕ خۆمدا هێنایەوە. پیرەمێرد کاتێک لە سەرەتاى مێرد مناڵیدا لە سلێمانى دەبێت لە حوجرە و مزگەوتدا خوێندنى ئاینى دەخوێنێت و فێر دەبێت، بەڵام لە کاتى گەنجیدا و لە کۆتاییەکانى سەدەى نۆزدە و سەرەتاى سەدەى بیستەم لە تورکیا دەژى، کۆلێژى حقووق تەواو دەکات و ماوەیەک قایقام و پاشان لەبەر لێهاتوویى دەکرێت بە موتەسەڕیفى ئەماسیە، لە دواى ئینقلابى کەمالیەکان لە بیستەکانى سەدەى بیستەمدا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان، واتە بە گەنجى دەڕوات و بە پیرى دێتەوە، بەڵام پیریەک کە بریتیە لە ئەزمونێکى دەوڵەمەند، ئەم ئەزمونە دەوڵەمەندە بەکاردەهێنێت کە گرنگترینیان ڕۆژنامە نووسى و شیعر و چیرۆک نوسین و وەرگێڕانە،کاتێک لە سیەکانى سەدەى بیستەمدا ڕۆژنامەى ژیان و پاشان ژین دەردەکات.

بە پێى ڕۆژ و سەردەمى خۆى گەلێک پەند بە شێوەى شیعر دەنوسێت و بڵاوى دەکاتەوە، کە ئەو پەندانە تاوەکو ئێستا گرنگى و بایەخى خۆى هەیە. لە یەکێک لە پەندەکانیدا کرۆکى بەرپرس و دەسەڵات دەردەخات و ئەو ڕاستیەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە کورسى دەسەڵات تاکو سەر بۆ کەس نیە و ئەوەى گرنگ بێت لە کاتى دەست ڕۆیشتن و بەرپرسیاریدا ئەوەیە کە خزمەتى خەڵک بکەیت و نیشتیمان ئاوەدان بکەیتەوە، ئەوانەى هاوڵاتیان هەم دەنگى بۆ دەدەن، هەم سەر و ماڵیان دەکەن بە قوربانى بۆ ئەو دەسەڵاتە، بەڵام کاتێ کە دەردەکەوێت کە هەوڵى بەرپرس تەنها بۆ خزمەتى خۆیەتى، ئەوا میللەتیش پشتى تێدەکات، وەکو چۆن لە واقعى ئەمڕۆدا ئەم پشت تێکردنە سەرەتاکانى دەرکەوتوون، بۆیە لەم بارەیەوە دەڵێت:
بەوە مەنازە کەوتیە سەرەوە
وێرانەى وەتەن ئاوا کەرەوە
کە خەڵکى زانى بۆ ئەو هەوڵدەى
ئەڵێ سەر و مالڕ بۆ تۆ فەرموودەى
بەڵام کە زانى کە بۆ خۆت دەوێ
ئەڵێ با برٍِوا بەڵاى لێکەوێ
زۆر خۆشە کەسێک کە پێشەوا بێت
بۆ قەومەکەى خۆى وەک چاوگ وا بێت

حوکمەتى هەرێمى کوردستان و حیزبە سیاسیەکانى کوردستان گەڵیک چەورە و ماستاوچى و خۆ بەرەو پێشیان تآ خزاوە، ئەم جۆرە کەسانە لاى دەسەڵات ڕەش دەکەن بە سپى و سپى دەکەن بە ڕەش، تەنها ئامانجیان ئەوەیە کە دەستکەوتیان هەبێت و لە سەرەوە دابنرێن و نانى چڵکا و خۆرى بخۆن، ئەم جۆرە کەسانە نانیان لەگەڵً نانى ڕۆژگاردایە، کێ لە سەرەوە بێت ئەمان لەگەڵ ئەودان بۆیە پیرە مێرد لەم بارەیەوە دەڵێت:
ئەوانەى کەوا لە ڕووتدا دۆست بوون
دوایى بۆت دەرکەوت بە تەماى پۆست بوون
یان دەڵێت:
ئەمڕۆ پێت دەڵێت لە دەورت گەڕێم
پێت هەڵخلیسکا ئەڵێن لادە لێم
ئەمڕۆ ئەوەى ماستاوچىو مامە حەمەیى و تەشەبووس نەکات ناخوێنرێتەوە و دەچێتە دواوە، لەم بارەیەوە پیرەمێرد دەڵێت:
ڕاست هەموو شت بەدەست خودایە
ئەوەى تەشەبووس نەکات لە دوایە

ئەڵبەتە دەسەڵاتى گەندەلڕ و لەرزۆک هەمیشە دوێنێى بیر دەچێتەوە کە چى بووە و چى نەبووە، بۆیە کاتێک کە دەسەڵاتى دەدرێتێ بێوەفا دەردەچێت بەرامیەر بە هاوچینى خۆى، لەم بارەیەوە دەڵێت:
ئەمە پاداشتى بێوەفایە
دۆم بە سەروپێ لە خۆباییە
کە بێوەفایى و لە خۆبایى بوون پەرەى سەند، واتە نقووم بوون لە دەریاى گەندەڵى و پیادەکردنى نایەکسانى، کە ئەمە دواجار برینىناخى میللەت ئەگەر قەتماغە بێنێ وەکو پیرەمێًرد دەلێت بیر ناچێتەوە:
برینى ناحەق قەتماغەس بێًنێ
بریناچێتەوە ئێشى دەمێنێ

هەموو کوردێکى دڵسۆز لەمڕۆدا هاوارى ئەوەیەتى کە مرۆڤ لە شوێنى شیاوى خۆى دابنرێت، بەڵامئەم دیاردەیە لە حکومەتى هەرێمى کوردستاندا تەواو پێچەوانە بۆتە، بۆیە پیرەمێرد هاوار و خۆزگەى خواستووە کە پیاو بۆ ئیش بێت، بەڵام ئەمڕۆ پێچەوان بووەتەوە و ئیش بۆ پیاو دەدۆزرێًتەوە ڕێژەى مشە خۆر بەرز دەبێتەوە:
خۆزگە دەستورێک ئەخرایەتە ناو
پیاو بۆ ئیش ئەبوو نەک ئیش بۆ پیاو
هەرچى ئەبینى کوشتەى کورسیە
ئەوى خەڕۆیە بۆ خۆى برسیە
گا لەسەر پشتى ماسىوەستاوە
بە کوردى تڕە کەڵەکى ناوە

دەردى ئیدارى ئێمە ئەوەیە کە زۆر بەرپرس شوێنەکەى بەکاردێنێت بۆ بەرژەوەندى خۆى، یەکێک لەو بەرژەوەندیانە چڵێسى جنسیە، هەرچەندە ئەم دیاردەیە هەموو بەرپرسێک ناگرێتەوە، بەڵام کەمیش نین ئەو بەرپرسانەى کە پلەو پایە دەقۆزنەوە بۆ ڕاوکردنى کچى جوان و لەم پێناوەدا پارە و سامانى میللەت بە فیڕۆ دەدەن، ئەگەر بەرپرس چڵێسى جنسى هەبێت ئەوا خێرى ئەو دەسەڵاتە دەبەخشرێتەوە و ئایندەى باش نابێت، :
چڵێس زەحمەتە بە ژنێ هەڵکا
جار جار سەردەکات بە دیزەى خەڵکا

میللەت شەڕى ناوێ و بە پێچەوانەوە ژیان و خۆشى و هەرزانى دەوێت، کەچى یەکەم دیارى دەستى حیزبە کوردستانیەکان لە دواى ڕاپەڕین شەڕى ناوخۆ و برسى کردنى خەڵک بوو، پیرەمێرد لەم بارەیەوە دەڵێت:
من شەڕم ناوێت با هەر شایى بێت
پڵاو خواردنمان بە خۆڕایى بێت

بەرپرسانى کورد چونکە بە رٍەنج و شان و ماندوو بوون و مافى خۆیان پارە و سەروەت پەیدا ناکەن،بۆیە دەبینن دەکەونە وێزەى سامانى میللەت و لە مەسرەفکردنى بێبایەخدا بە فیڕۆى دەدەن، لەم بارەیەوە پیرەمێرد دەڵێت:
کە بە ڕەنجى شان پارەت پەیدا کرد
بە فیڕۆى نادەى هەروا دەست و برد
بەڵام لە هایێ بە هوویێ ئەڕوا
بەم هایى و هوویەى ڕەنج ئەچێ بە با
ئەو کەسەى چاوى لە ماڵى خەڵکە
بێ سەروبەر وەک دارى پەڵکە
ماڵى دزێتى تۆ بیشارەوە
ئەزانرێت بەلاى خەڵکى شارەوە
دوایى کە دەرکەوت پەنهان ناکرێ
دەهۆَڵ و زوڕناى بۆ لێ دەدرێ
ئەوەى بە ڕەنجى شان دەست نەکەوآ
هەمووى دائەنێ بەکەیفى شەوێ

هەموو کوردێکى دڵسۆز ئاواتى ئەوەبوو لە دواى ڕاپەڕینى 1991 ئیداریەکى تۆکمە و پتەومان هەبێت کە دوور بێت لەکەڵەگایى و لە خۆبایى و دیکتاتۆرى ، مرۆڤى دڵسۆز هیواى ئەوە بوو پێچەوانەى ئەم پەندانەى پیرەمێرد بوایە، ئەوەى 60-70 سالێک لەمەوبەر وتراوە، ئەمڕۆ لە دەسەڵاتى خۆماڵى خۆماندا سودمان لێوەربگرتایە، چونکە بەهێزکردنى فاکتەرەکانى ناوخۆى خۆمان مەرجێکى سەرەکیە بۆ سەرخستنى ئەزموونى حوکمەتى هەرێمى کوردستان جگە لە فاکتەرى دەرەکى هاوکاتیش فاکترى ناوخۆ کە بریتیە لە دووبەرەکى و ململانێ ى ناشایستە و بەڕێوەبردنى ناماقوڵ و ..هتد هۆکارێًکى گرنگ بوون، بۆ لە باربردنى ئەمڕۆش سەرکردایەتى سیاسى کورد و حکومەتى هەرێمى کوردستان هیچ پەند و وانەیەکیان لە شکستى ڕابردوو وەرنەگرتووە، تەنها ئەو کاتە نەبێت کە خەتەرێک لەسەر حیزبدرووست بووبێت، بەڵام کاتێک ئەو خەتەرە کەم دەبێتەوە هەمان تاس و هەمان حەمام کە بریتیە لەگەندەڵى و نایەکسانى و نادیمکراتى بە زەقى دەردەکەوێت و دیارە عاقیبەتى ئەمەش بریتیە لە ماڵ وێرانى و نەگبەتى، هەر بۆیە لێرەدا بە پەندێکى پیرە مێرد کۆتایى بەم باتە دەهێنین و هیوادارین سەرەتاى خاڵێکمان هەبێت بۆ گۆِران و بە خۆدا چوونەوە، ئەگەر نا، مل شکاندن بەڕیوەیە وەکو پیرەمێرد دەڵێت:
هەرچى بەرز بفڕێ کە کەوتە خوارآ
سەر وگوێلاکێ ئەشکى بە جارآ

دۆزینەوەى ڕەگەکانم
سۆزان میراودەلى

دۆزینەوەى ڕەگەکانم ناونیشانى کۆمەڵە وتارێکى ڕۆژنامەوانیە کە خاتوو سۆزان میراودەلى وەک پەیامنێرێک بە ئینگلیزى بۆ ڕۆژنامیەکى بیانیى نوسیوە، گرنگیەکەى لەوەدایە کە دیدى کچێکى کورد کە لە تاراوگەدا ژیاوە ، پاش گەڕانەوەى بۆ زێدى خۆى سەرنجى خۆى وەک پەیامنێرێکى ڕۆژنامەوان بۆ ئەو ڕۆژنامە بیانیە دەربڕیوە، بۆیە ئێمەش لێرەدا هەندێک بڕگەى ئەو وتارانە دەکەینە کوردى، خاتو (سۆزان) سەرەتاى باسەکەى بە ناوى «گەشتى تەمەن» دەست پێدەکات. دەڵێت کە بە خەلًکم دەگووت د ەچم بۆ عێراق بە شێتیان دەزانیم، دەیانوت خاتو سۆزان لەبەرئەوەى دەمێکە لە تاراوگەیە بەتەواوى تێکەڵى ژیانى ئەوێ بووە،ئەوانیش ئەوەندە هەواڵى ترسناک لە ڕاگەیاندنەوە لەو بارەیەوە دەبیستن ئەمە کاردانەوەیەکى ئاساییە.

بەڵام دواتر دەڵێت کە لە هەولێرى پایتەخت نیشتمەوە و گەیشتمە هەرێمى کوردستان، بە ڕاشکاوى دەڵێم کە چیتر نیگەران نەبووم سەبارەت بە سەلامەتى خۆم، ئەوەى بەلامەوە گرنگ بوو بریتى بوو لە ئەنجامدانى کارێکى ئەوەندە باش بە سود وەرگرتن لە شارەزاییەکانى خۆم بۆ باسکردنى وڵاتەکەم، چۆن با سى ڕادەى ئەو چەوسانەوەیە ڕوون بکەمەوە کە کوردەکان لەسەردەمى لەسەردەمى (سەدام)دا دیویانە یان چۆن باس لەو ژیانەى ئێستایان بکەم کە بۆ یەکەم جارە لە ماوەى چەندین دەیەدا کە چیتر تووشى چەوسانەوە و دەربەدەرکردن و خرا پى ڕەفتارى سیاسى نایەن.من هەموو گەنجى خۆمم لە سەیرکردنى تەلەفزێوندا سەرفکرد بۆ زانینى هەواڵى نیشتیمانە پەشێوەکەى بابم، لەکاتى جەنگى کەنداوى یەکەمدا، کاتێ هاوڕێکانى قوتابخانەشم سەبارەت بە بنەچەى من پرسیاریان دەکرد کەسیان نەیان دەزانى کە کورد چیە؟
لەکاتێکدا خێزانەکەم لە تەلەفزیونەوە تەماشاى ئەو جەنگەیان دەکرد کە بێکۆتایى هەڵگیرسا بوو، من هەموو شەوێک گوێم لە بابم ڕادەگرت کاتێک باسى سەرهەڵدانى بنەماڵەکەمانى دەکرد لە کێڵگەیەکى 500 دۆنمى لە ناو دۆڵێکى سەرسنورى ئێراندا، لەوکاتەوەى کە پەیوەندى کردن بە بنەماڵەکەمانەوە ئەستەم بوو، من هەمیشە دەمپرسى تۆ بلێى داپیرەم یان ئامۆزاکانم حەزیان لە چى بووبێت، ئەگەرچى من لاى ئەوان لە دایک نەبووم بەڵام لەو باوەڕەدام کە هەندێک لەخۆم لە بنەماڵەکەمدا دەبینمەوە و هەندێک لەوانیش لەخۆمدا، خاوەندارى ئەو کێلگەیەش لانى کەم حەوت ئەوەندەى بنەماڵەکەمانى کردووە، هەندێک لەو زەویە دەستى بەسەردا گیراوە لەکاتى چاکسازى کشتوکاڵیدا لە کۆتایى پەنجاکاندا، لە ماوەى گۆڕانى ڕژێمى پاشایەتى بۆ کۆمارى لە عێراقدا.

لە کۆتایى حەفتاکانیشدا وەک چارەکە ملوێنێک کوردى تر لە لایەن حکومەتى بەغداوە راگوێزراون و ناچارکراون کە لە ئۆردوگا زۆرەملێکاندا نیشتەجێ بن،لە لایەن سوپاوە خانوو ماڵى زیاتر لە 4000 جوتیارى ناوچەکەمانى وێران کردووە، دارە بەرییەکان سێو و هەنار و هەنجیر و گێلاس و مێو سوتێنراون، دواتر کێلگەکان وەک سەربازگە لە لایەن سوپاوە بەکارهێنراون ، لە کاتى شەڕى ئێران /عێراقدا سەراپا مین رێژ کراون،هەتا ڕاپەڕینى 1991 واتە کۆڕەوەکە وەک خۆى ماوەتەوە دواتر بە دانانى ناوچەى ئارام و هەوڵى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان زەویەکان لە مین پاک کراونەتەوە، مام و پور و ئامۆزا و پورزاکانم سەرلەنوێ کێڵگەکەیان بنیات ناوەتەوە، من دام نەنابوو سەردانى خزمەکان و گۆڕى مردووەکانیان بکەم، نەشم دەزانى کە بە وردى لەو کاتەدا هەستم چۆن دەبێت، لە ماوەى ئەو چەند سەعاتەدا کە تێپەڕین تا من گەشتەکەم دەست پێبکەم وا هەستم دەکرد کە زۆر سەرقاڵم بە سازدانى چاوپێکەوتن و مانەوە لە ئوتێل و چۆنیەتى دۆزینەوەى ئینتەرنێتخانە و بوونى کارەبا و هەموو ئەمانە وایان لێدەکردم کە سەبارەت بە گەشتە درێژە یەک مانگیەکەم بۆ باکورى عێراق نیگەران بم.
وەرگێڕانى لە ئینگلیزییەوە: دیارى

عێراقى نوێ و  تێڕوانینى عەرەب بەرامبەر بە کورد
عوسمن هورمزیار

ڕژێمى بەعسى لە نیسانى 2003 ڕووخا و چووە ز بڵدانى مێژوو، پاش 35 سالڕ لە حوکمڕانى وڵاتى عێراق نەیتوانى یەک لەم شیعارانەى کە بە درێژایى ئەم ماوە زۆرە بەرزى کردبوەوە بێنێتەدى، کە باس لە وەحدەى عەرەبى و بەشان و باڵى عروبەیدا هەڵى دەدا، بە ڕووخانى ڕژێمى بەعس هیوایەکى ترى شۆفێنستەکنى عەرەب لە گۆڕنرا و خەونى وەحدەى عەرەبى درزێکى ترى کەوتە ناو، ئەم وەحدەیەى کە نەهاتنەدى بووەتە شتێکى حەتمى و بوونى بە واقیع زیاتر لەخەیاڵ دەچێت، زۆر لە وڵاتە عەرەبیەکنیش خۆیان باوەڕیان پێنەماوە و فەرامۆشیان کردووە، پاش دامەزراندنى حوکمەتى نوێى عێراقى فیدراڵ و بەشدارى کردنى سەرجەم نەتەوە و چین و توێژەکان لەم پرۆسەیە نوێیە بۆ بنیات نانەوەى عێراقى نوێ، کە بێگومان کوردیش پشکێکى گەورەى بەرکەوتووە،کە بێگومانیش کوردیش پشکێکى گەورەى بەرکەوتوە لەم پرۆسەیە چەندین پۆستى بە رز و گرنگى وەرگرتووە، جا ئەوەى جێگى سەرنج و سەرسورمنە لێرە زۆر لە لێپرسراوە عەرەبەکانى حکومەتى نوێى عێراق بە تیبەتى لەناو ئەنجومەنى نوێنەرتن ئەگەر نەڵێم هەموشیان تەنیا تاق و لۆقیان نەبێت فکرى شۆفێنى عەرەبى لە مێشکیا ن جبَگیرە و لە عێراقى فیدراڵ و دیمکراتدا دەیانەوێت پێشێلە مافەکانى نەتەوەکانى تر بکەن، هەمان قەوانە کۆنەکە لێبدەنەوە، عێرایش بە تێکراى نەتەوە و چینە جیاجیاکانى بە بەشێک لە ئوەى عەرەبى دابنێن. خۆ ئێمەى کوردیش ئەوەندە بە عاتیفە بیردەکەینەوە زۆر دڵنەرمانە هەڵسوکەوت دەکەین هیچ دورنیە لەبەر خاترى چاوى ڕەشى برا عەرەبەکانمان یەکسەر و بێ دوودڵى و ڕێک هەموو شتێک قبووڵ بکەین وەک بەشێک لە ئوومەى عەرەبى هەڵسوکەوت بکەین هەر زوو پشتگیرى لە دەوڵەتى عەرەبى مە غریب بکەین کە زیاتر لە 30 ساڵە گەلى بیابان دەچەوسێنێتەوە بە خراپترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات، ئامادەیش نیە دان بە هیچ مافێکیاندا بنێت.

دەشبێت دەست خۆشى لە دەوڵەتى عەرەبى جەزائیر بکەین لە هەوڵە بەردەوامەکانى بۆ تواندنەوەى ئەماغزییەکان و دژایەتى کردنى بچوکترین مافە سەرەتاییەکانیان ناشکرێ شانازى بە دەوڵەتى عەرەبى میسر نەکەین کە سەرکەوتوانە قیبتیەکانى ئەم وڵاتەى تەفر و تونا کرد و لەبەر چاوى سڕینەوە نەیهێشت وجودێکیان بمێنێت، ناشبێت دەوڵەتى عەرەبى سودان فەرامۆش بکەین کە ساڵانێکى دوور و درێژ جەنگێکى خوێناوى بەسەر گەلى باشورى سۆدن سەپاندووە و خەڵکى ڕەش و ڕووتى دارفۆریشى بە دڕندانەترین شێوە و دوور لە هەموو عورف و یاساکنى مرۆڤایەتى قەتڵ و عام کردووە. لەگەڵ هەر مووشەکێکى حزب اللە کە بەرەو ئیسرائیل ڕەوانە بکرێت دەبێت خۆشحاڵى خۆمان دەرببڕین لە هەموو دەموو سەعاتێکیش دژایەتى خۆمان بۆ ئیسرائیل دووپات بکەینەوە و هەردەم خەون بەوە ببینین کە جوولەکەکان فڕێبدەینە ناو دەریا، سەبارەت بە بارودۆخى ناوخۆى عێراقیش دەبێت بێ سین و جین بڕیارەکانى ماددەى 140 ڕەت بکەینەوە و کەرکوکیش بە شارێکى عەرەبى عێراقى عەرەبى پێناسە بکەین، لە جیاتى زاراوەى (تیرۆست) دبێتەوە بەڕێزەوە باسى مجاهیدەکان بکەین، کێشەکانى گەلى کوردیش لە ئێران و تورکیاش بە کێشەى ناوخۆ دابنێین، خۆمانى لێ بێدەنگ بکەین و حەق بدەنە دەوڵەتى عەرەبى سوریاش کە کوردەکان بە تێکدەرى ئارامى لەقەڵەم بدات زیندانەکانى بە گەنجى کورد پڕ بکاتەوە، ئەگەر بەشێک بین لە ئومەى عەرەبى دەبێت ڕێک هەر ئەرکێک بۆنى عروبەى لێبێت جێ بە جبَى بکەین، داکۆکیکەربین لە هەموو کێشە و ناکۆکییەکانى عەرەبەکان و پشتیوانیان بکەین، ئەگەر بشمانەوێت هەویەى نەتەوەییمان بپارێزین ئەوا هەڵوێستەکانمان دەبێت بەتەواوى پێچەوانەى ئەم باسانەى سەرەوە بێت، سەربەخۆیى و سەروەرى نەتوەیى خۆمان ڕەچاو بکەین، قبوڵیشمان نەبێت هیچ کەسێک میللەتى ئێمە بە پارچەیەک لە خۆى دابنێت.
———-
بابەتی لاپەڕە پێنجی ژمارە ٢٨ کانوونی دووه‌م ٢٠٠٨

Entry filed under: Uncategorized. Tags: .

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


گاه‌شمار

اوت 2009
M T W T F S S
     
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

Most Recent Posts


%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: